ئادار 30, 2021 17:10 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی وبیناری ڕاھێنانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران

کارگەی ڕاھێنانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ٢٠٢١ بە شێوەی وبینارو بە ئامادە بونی تیپەکانی «پێرسپۆلیس»، «ئیستیقلال»، «تراکتۆر سازی» و «فولاد»ی خوزستان بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی، کارگەی ڕاھێنانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ دەستە جۆربەجۆرەکان بەشێوەی وبینار لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکراو ئەمڕۆ کۆتایی ھات.

لەم کارەگەی ڕاھێنانەدا ئەندامانی لێژنەی بەرپاکردنی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیاو یانەکانی بەشداری کێبەرکێکانی ئەم وەرزە تیای دا بەشدار بوون.

ئامانج لە بەرپا کرانی ئەم وبینارە تازەکردنەوەی شێوازی بەرپاکرانی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لەم وەرزەو ڕاپەڕاندنی ڕێنماییەکانی بەرپاکردنی کێبەرکێیە لە ھەل و مەرجی کۆرۆنایی دا.

نوێنەرانی تیپە ئێرانییەکانی «پێرسپۆلیس»، «ئیستیقلال»، «تراکتۆر سازی» و «فولاد»ی خوزستانیش لە وبینارەکەدا بەشدار بوون.

سەرپەیڤ