ئادار 31, 2021 14:10 Asia/Tehran
  • ڕاھێنەرەکەی سووریا: لەوەی کە بە ئێرانمان دۆراند زیز نین

ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە لەوە زیز نین کە بە ئێرانمان دۆڕاندووە، وتیشی: ئەگەر بمانەوێ تیپی ئێران لەگەڵ تیپەکەی بەحرەین دا ھەڵسەنگێنین دەبێ بڵێین کە ئەم دوو تیپە قەت پێکەوە ھەڵناسەنگێندرێن، تیپی نیشتیمانیی ئێران گەلێک بەھێزەو یاریزانانی ئێران ئاستی تواناییە تاکەکەسییەکانیان گەلێک بەرزە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«نادر بن یوسف داوود» ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای یارییەکەیان لەگەڵ ئێران وتی: یارییەکی زۆر قورس بوو، چاوەڕوانمان دەکرد، زیاتر خۆمانمان لە سەر یاریزانە تازەکان چڕ کردبووەوە ھەتا بیانناسین، لە چاو یارییەکانی پێشوو کورتمان ھێناو ئاشکرا بوو کە تیپی نیشتیمانیی ئێرانیش وەھا یارییەک بکات، چونکو لە موندیاڵدا یاریی کردووە.

ناوبراو وتیشی: بەڵام ئێمە زیاتر بیرمان لە ناس کردنی یاریزانەکان و ھێزمەندکردنی تیپەکەمان دەکردەوە، چونکو ھەڵکشاوین، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش دا ئەم یارییە بۆ بەھێز کردنی تیپەکەی سووریا بوو. لەم یارییەدا ھەشت یاریزانی تیپی ئۆلەمپیک و تازەلاوان بەشدار بوون بە تەمابووین ئەوان ئەزمونێکی باشیان دەست کەوێت و ھێندێکیان لە یارییەکانی پێشوودا نەبوون و ئەم یارییەمان لەگەڵ ئێران باشترین دەرفەت بوو بۆ ئێمە.

ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی سووریا وتیشی:ئەگەر بمانەوێ تیپی ئێران لەگەڵ تیپەکەی بەحرەین دا ھەڵسەنگێنین دەبێ بڵێین کە ئەم دوو تیپە قەت پێکەوە ھەڵناسەنگێندرێن، تیپی نیشتیمانیی ئێران گەلێک بەھێزەو یاریزانانی ئێران ئاستی تواناییە تاکەکەسییەکانیان گەلێک بەرزە. یاریزانانی ئێرانی لە ھەڵبژاردەکانی ئەورووپادا یاری دەکەن و بەشداریی مۆندیاڵیان کردووەو قەت لەگەڵ بەحرەین دا بۆ ھەڵسەنگاندن نابن. ئاساییە کە ئێران دەتوانێ تیپی بەحرەینیش ببەزێنێ و لەم خەنیمەش بپەڕێتەوە.

سەرپەیڤ