نیسان 02, 2021 10:54 Asia/Tehran
  • ڕۆژی سروشت لە ئێران

ئەمڕۆ ھەینی سیانزەھەمین ڕۆژی مانگی خاکەلێوە لە ڕۆژمێری فەرمیی ئێران دا وەک ڕۆژی سروشت ناودێری کراوە.

جەماوەری ئێران ھەموو ساڵێک لە سیانزەھەمین ڕۆژی ساڵی تازەدا بە پێی نەریتێکی جوان و جێی پەسەند ڕوویان لە داوێنی سروشت دەکرد ھەتا وێڕای چێژ بردن لە نیعمەتەکانی سروشت، ڕۆژێکی خۆش و شادی بەخش لە تەنیشتی بنەماڵەو کەس و کاریان بدەنە سەر.

بەڵام کەش و ھەوای ڕۆژی سروشتی ئەمساڵ یان بە وتەی تێکڕای خەڵکی ئێران« سیانزە بەدەر»ی ئەمساڵ لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات دا، لە چاو ساڵانی ڕابردوو جیاوازە.

جەماوەری ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو بە ھاودڵی و ھاوپشتی و لە ئاراستەی ڕێزنان لە تەندروستیی خۆیان و گردوپەڕییەکانیان، بە وەڕێخستنی دابگەلێکی وەک « لە ماڵ دا بمێنینەوە» و «کۆرۆنا شکست پێ دێنین» لە سەر خەباتی خۆیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن.

جەماوەری ئێران لە چاخگەلی جۆربەجۆری مێژوویی دا، نۆرۆزیان بە ڕۆژی ئافران و دەستپێکی ھەستی و بوون دەزانی و ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەشیان وەک کۆتایی دادەنا، ئەم ڕۆژە لای ئێرانییەکان گەلێک خۆشەویست و جێی سەرنجە.

 

سەرپەیڤ