نیسان 03, 2021 08:02 Asia/Tehran
  • کوریای باشوور ھاوڕێی کۆریای باکوور بە دوای میوانداریکردنی ئۆلەمپیکی 2032دایە

سئول پێشنیاری خۆی بۆ میوانداریکردنی ئۆلەمپیکی 2032 لە گەڵ کۆریای باکوور بۆ کومیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک نارد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، کاربەدەستانی کۆریای باشوور رایانگەیاند ، حکومەت ، نیازی خۆی بۆ میوانداریکردنی یاریەکانی ئۆلەمپیکی 2032 لە گەڵ کۆریای باکوور راگەیاندووە . 

کۆریای باشوور جەختی کردەوە ، لە رێگەی وەرزشەوە لە ئاسۆی IOC (کومیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک) دەگەین . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێدەچێ  کومیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک بۆ پێدانی مافی میوانداریکردن بە شاری بریزبێنی ئۆسترالیا رێککەوتبێ . 

سەرپەیڤ