نیسان 04, 2021 17:20 Asia/Tehran
  • لێڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئاڕسناڵ تۆمارکرد

له‌ لوتکه‌ی خولی پرێمه‌ر لیگ و له‌ میانی گه‌ری سیه‌مینی خوله‌که‌ یانه‌ی لێڤه‌رپۆل له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئارسنال به‌ده‌ست هێناو به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌که‌ی لێ برده‌وه.

یارییه‌که‌ له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌که‌م هیچ کام له‌ یانه‌کان نه‌یان توانی تۆری گۆلی ئه‌وی تر بهه‌ژێنێ ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌کی شه‌ست و چوار یاریزانی پورتوگالی دییگۆ گۆتا گۆلی یه‌که‌می بۆ لێڤه‌رپۆل تۆمار کرد .

 دوای ته‌نها چوار خوله‌کی دیکه‌ مه‌حه‌مه‌د سه‌لاحی میسری ده‌رفه‌تێکی قۆسته‌وه‌و گۆلی دووه‌می میوانه‌کانی تۆمار کرد ، هێرشه‌کانی لێڤه‌رپۆل به‌رده‌وامی هه‌بوو له‌ خولوکی هه‌شتاو دوو دییگۆ گۆتا گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌که‌ی تۆمار کرد که‌ هاوکات گۆلی هه‌شته‌می خۆی بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ تۆماری بکات .

 به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش کۆی خاله‌کانی یانه‌ی لێڤه‌رپۆل له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی یانه‌کان بۆ چل و نۆ خال  به‌رزبۆوه‌ یانه‌ی ئارسنالیش درێژه‌ی  به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانی داو خاوه‌نی چلو دوو خاڵه ‌و له‌ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دێت . 

سەرپەیڤ