نیسان 06, 2021 08:06 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی سەرپەڕییەکانی «زێنیت» بە ئامادە بوونی «سەرداری ئازمون»

یانەی تۆپی پێی «زێنیت» بە ئامادە بوونی ھێرشبەرە ئێرانییەکەی لە بەرامبەر «خیمکی»دا سەرکەوت و لە سەرپەڕییەکەی بەردەوام کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کێبەرکێیە شەوی سێ شەممە لە حەوتەی بیست و چوارەمی ھەڵبزاردەی یانەکانی ڕووسیا بە میوانداریی «زێنیت» ئەنجامی گرت و ئەم یانەیە توانی دوو بە ھیچ میوانەکەی خۆی ببەزێنێ.

«سەردار ئازمون» یاریزانی ئێرانیی یانەی «زێنیت» لەو کێبەرکێیەدا وەک یاریزانێکی سەرەکیی تیپەکەی ھاتە مەیدانەوەو لە خولەکی ٨٧ی یارییەکەدا جێگای خۆی دایە «ڕیوسی».

«کارا وائۆف» و «مۆستۆڤی» گۆڵکارانی ئەم کێبەرکێیە بوون و لە ئەنجام دا «زێنیت» بە ٥١ خاڵ سەرپەڕییەکەی خۆی بەردەوام کرد و لە ئێستادا بانگەشەی پاڵەوانەتی دەکات.

ئێستاکە «سپارتاک»ی مۆسکۆ بە ٤٧ خاڵ و «لۆکۆمۆتیڤ»ی مۆسکۆش بە ٤٣ خاڵ لە پلەکانی دووھەم و سێھەمی خشتەی ڕیزبەندییەکاندان.

سەرپەیڤ