نیسان 07, 2021 01:39 Asia/Tehran
  • ئەکتەری ئافرەتی ئێرانی خەڵاتی فستیڤاڵی فیلمی نیودلھیی بردەوە

خاتوو «لیندا کیانی» ھونەرمەندی ئێرانیی، خەڵاتی باشترین ئەگتەری ڕۆڵی ئافرەتی لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی نیودلھیی لە ھینددا بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «لیندا کیانی» ئەم خەڵاتەی بۆ گێڕانی ڕۆڵی «عەتیە» لە فیلمی «مردەخۆر» لە دەرھێنانی «سادق سادق دەقیقی» بردووەتەوە.

«کیانی» پێشتریش خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی بۆ فیلمەکانی «سێبەر» لە دەرھێنانی «ڕۆحوڵڵا حیجازی» و «دوو شەوو سێ ڕۆژ» لە دەرھێنانی «مەرجان ئەشرەفی زادە» لە فستیڤاڵی فیلمی «یاس»و خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی لە دوانزەھەمین کۆڕەجێژنی فیلمە ئێرانیەکانی «سانفرانسیسکۆ»ی ئەمریکا بۆ کورتە فیلمی «پۆلی لێخوڕین» لە دەرھێنانی «مەرزیە ڕیاحی» مسۆگەر کرد بوو.

فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی نیودلھیی ھیندوستان لە ٢١ەوە ھەتا ٢٨ی مارسی ٢٠٢١ لە پێتەختی وڵاتی ھیند بەرپا کرا.

سەرپەیڤ