ئێران بوو بە میوانداری تۆپی دەستی پاڵەوانانی ئاسیا
بە ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا،ئێران بوو بە میوانداری کێبەرکێی پیاوانی ئەم کیشوەرە کەوناراییە لە ژانویەی ٢٠٢٢دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا، ئێران بە شێوەی فەرمی بوو بە میوانداری گرینگترین و وەجدارترین کێبەرکێی تۆپی دەستی کیشوەری ئاسیا.
ماوەیەک لەمەوپێش، فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئێران بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنفیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا، ئامادە بوونی خۆی بۆ میوانداری کردنی بیستەمین خولی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاند و بە سەرنجدانی گرینگایەتیی ئەم کێبەرکێیانەو ھەڵکشانی چوار تیپی ھەڵکەوتەی ئەم ململانێیانە بۆ کێبەرکێی جیھانیی ٢٠٢٢ی سویید و پۆڵۆنیا، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئێران ڕاوێژی چڕوپڕی خۆیانیان بۆ ئەرگرتنی میوانداریی گرینگترین و وەجدارترین کێبەرکێی تۆپی دەستی کیشوەری ئاسیا بعردەوام کرد کە لە پاش پەیوەندی و پێ و شوێنگرتنەکانی بەرپرسانی فیدراسیۆنەکەو وتووێژیان لەگەڵ کاربەدەستانی ئاسیایی، ڕۆژی سێ شەممە فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا بە ناردنی نامەیەک بە شێوەی فەرمی ئێرانی وەکو میوانداری بیستەمین خولی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیاو ھەڵبژاردنی کێبەرکێی جیھانیی ٢٠٢٢ی سویید_پۆڵۆنیا ناساند.
بە پێی ئەو بەرنامەیەی ڕاگەیەندراوە، ئەم کێبەرکێیانە لە ژانویەی ٢٠٢٢ بەڕێوە دەچێت.