نیسان 09, 2021 14:35 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی دابڕانی «ئێمباپە» لە «پاریسان ژێرمان»

سەرووئەستێرەی لاوی «پاریسان ژێرمان» دوای سەرکەوتنی سێ بە دوو لە بەرامبەر «بایەرن مونیخ» بە یانەکەی خۆی ڕاگەیاند کە بە نیازە لەو تیپە جیا بێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا،«کیلیان ئێمباپە» گرێبەستەکەی لە گەڵ یانەی «پاریسان ژێرمان»دا ھەتا ھاوینی ساڵی ٢٠٢٢ـەو ھەتا ئێستا لە سێ قۆناغ دا پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستی یانەکەی ڕەت کردووەتەوە. ئەم یاریزانە ٢٢ ساڵەیە بە چالاکیی سەرسامکەری خۆی سەرنجی زۆرێک لە یانەگەورەکانی ئەورووپای بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە. یەکێک لەو یانەگەلە «ڕئاڵی مەدرید»ە کە دوای دابڕانی «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» ئیدی نەیتوانی ئەستێرەیەک لەو ئاستەدا دەست بخات.

ئەم یانەیە کە بەردەوام ئاڵووێری یاریزانەکانی گران بووە، لە ئێستادا بیر لە کڕینی «ئێمباپە» دەکاتەوەو بە ھیواشە کە ئەم ئەستێرەیە لەگەڵ تیپی «پاریسان ژێرمان» بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕێک نەکەوێت.

ماڵپەڕی ئیسپانیایی «کاتالان سپۆرت» وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەستێرە فەرەنسییەکەی «پاریسان ژێرمان» دوای سەرکەوتنی سێ بە دووی ئەم تیپە بە سەر «بایەرن مونیخ» لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا، بە یانەکەی ڕاگەیاندووە کە بە تەمای دابڕانە لەو تیپەو ناشیھەوێت لە بارەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی وتووێژ بکات.

وادیارە یانەی «پاریسان ژێرمان» بە سەرنجدانی کۆتایی ھاتنمی گرێبەستەکەی «ئێمباپە» لە ساڵی ٢٠٢٢ و درێزنەکرانەوەی لە لایەن ئەم «ئێمبایە»وە لە زاوینی داھاتوودا ئەم ئەستێرەیە گەنجەی بفرۆشێت ھەتا لانیکەم داھاتێکی باشی لە ڕێگای فرۆشتنی ئەم یاریزانە دەست کەوێت.

سەرپەیڤ