نیسان 13, 2021 16:01 Asia/Tehran
  • میدالیا وەرگرتنی ئافرەتێکی تێکواندۆکاری دووگیانی خەڵکی نەیجێریا

تێکواندۆکارێکی نەیجێریایی کە بە منداڵێکی ھەشت مانگەی لە زگ دا بوو، توانی میدالیای زێڕی فستیڤاڵی نیشتیمانیی وەرزشی ئەم وڵاتە بباتەوە.

«ئەمینات ئێدریس»ی ٢٦ ساڵان لەم کێبەرکێیەدا بەشداریی بەشی تاکەکەسیی کرد بوو. ناوبراو ھەڵبەت لە بەشی «پومسە»ی گروپیش دا توانی میدالیای زیو مسۆگەر کات و لە بەشی تاکەکەسیش دا میدالیایەکی برۆنزی دیکەی دەست خست.

خاتو«ئەمینات ئێدریس» لە بارەی ھۆکاری بەشدارییەکەی لەو کێبەرکێیانەدا سەرباری دووگیان بوونی، وتوویەتی: بەرلە دووگیان بوونم بەردەوام خەریکی پرۆڤە کردن بووم بۆ بەشداری کردن لەم کێبەرکێیانەو دوای ئەوەش پرۆڤەکانم بەردەوام کردو دووگیان بوونەکەم ڕێگر نەبوو لە بەردەم ڕاھێنان و پرۆڤەی تێکواندۆکەم.

ھەڵبەت دیارە بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆی ئەم بابەتە لە لایەن ماڵپەڕی فستیڤاڵی نیشتیمانیی وەرزشی تێکواندۆ لە نەیجێریا کاردانەوەی جۆربەجۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێ کەوتەوە. کۆمەڵێک «ئەمینات ئێدریس»یان بە ئیلھام بەخش زانی و کۆمەڵێکیش ڕەخنەیان لێ گرت. ڕەخنەکان زیاتر لە بەر ئەوە بوو کە دەیانگوت بە بەشداری کردنی لە کێبەرکێکاندا گسانی خۆی و منداڵەکەی خستووەتە مەترسییەوە.

«ئەمینات ئێدریس» لە وەڵامی ئەو ڕەخنانە وتوویەتی: بەشداری کردنی لەو کێبەرکێیانە بە تێبینیی ڕەزامەندانەی پزیشک و بەڕێوەبەرانی کێبەرکێکە ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ