زۆرانی فەرەنگیی ئێران بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
تیپی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە دەستخستنی چوار میدالیای زیو و سێ برۆنز لە ململانێکانی ئاسیادا لە کازاخستان بوو بە پاڵەوان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سی و یەکەمین ململانێی زۆرانی فەرەنگیی ئاسیا ٢٤و ٢٥ی خاکەلێوە لە شاری «ئاڵماتی»ی کازاخستان بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپی ئێران بە ٤ میدالیای زێڕ، دوو میدالیای زیوو ٣ برۆنز و دەستخستنی ١٩٤ خاڵ ھێزمەندانە بوو بە پاڵەوان.
لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا تیپی ئێران بە ھۆی «پژمان پەشتام»،«ناسر عەلیزاده»،« مەهدی بالی» و «عەلی ئەکبەر یوسفی» لە کێشگەلی ۷۷، ۸۷، ۹۷ و ۱۳۰ کیلۆگرام میدالیای زێڕ، « مەھدی موحسین نەژاد»و«مەیسەم دڵخانی» لە کێشگەلی ٦٠و ٦٣ کیلۆگرام میدالیای زیوو «پویا دادمەرز»، «حسەین ئەسەدی» و «ئەمین کاویانی نەژاد» لە کێشگەلی ٥٥و ٦٧و ٧٢ کیلۆگرام میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.
لە ڕیزبەندیی تیمیش دا تیپی ئێران بە مسۆگەر کردنی ١٩٤ خاڵ بەوپەڕی ھێزەوە ناسناوی پاڵەوانی تۆمار کردو تیپەکانی کازاخستان و قڕقیزستانیش دوای تیپەکەی ئێران بە ڕیز بە دەستخستنی ١٥٦ و ١٥٣ خاڵ بوون بە دووھەم و سێھەم.