نیسان 15, 2021 01:59 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی یەکسان بوونی «گوا»ی ھیندو «ئەلڕیان»ی قەتەر، «پێرسپۆلیس»ی ئێران لە سەرپەڕدا مایەوە

ململانێی تیپەکانی «گوا»ی ھیندو «ئەلڕیان»ی قەتەر لە حەوتەی یەکەمی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ھیچ بەرەوەیەکی نەبوو، لە ئەنجامی ئەو یەکسانییەش ئەو سەرپەڕییەی «پێڕسپۆلیس»ی ئێران لە گروپی «E» دا وەک خۆی مایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای ئەوەی کە یانەی «پێرسپۆلیس»ی ئێران لە یەکەم ململانێی ئەم گروپە «ئەلوەحدە»ی ئیماراتی بە گۆڵێک بەزاند، یاریزانانی «گوا»ی ھیند کە میوانداری یارییەکانیشن بۆ «ئەلڕیان»ی قەتەر چوونە مەیدانەوە و کەچی ھیچکامیان تەنانەت مەترسییشیان نەخستە سەر تیپەی خەنیم و لە ئەنجام دا بە بێ تۆمار کردنی گۆڵ کۆڵیان بە بڕست بڕان و بێ ئاکامی دا.

بەڵام یانەی «پێرسپۆلیس» لە یەکەم ململانێی ئەم گروپە تیپی «ئەلوەحدە»ی ئیماراتی بە دەرەنجامی یەک بە سیفر شکست پێ ھێنا. تاقە گۆڵی ئەو یارییەش لە لایەن «سەیید جەلالی حسەینی» تۆمار کراو بووە ھۆی سەرکەوتنی تیپەکەی.

وەرزی تازەی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە ڕۆزی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەوە لە کاتێکدا دەستی پێ کرا کە ئێران تەنیا وڵاتێکی ڕۆژئاوای ئاسیایە کە چوار نوێنەری ناردووەتە مەیدئانی ئەم کێبەرکێیانە.

تیپەکانی «تراکتۆور»ی تەورێز،«ئیستیقلال»ی تاران،«فولاد»ی خوزستان و «پێرسپۆلیس»ی تاران بە ڕیز لە گروپەکانی دووھەم ھەتا پێنجەم دان و بۆ ھەڵکشان بەرەوڕووی خەنیمەکانیان دەبنەوە.

سەرپەیڤ