یارییه‌کانی ئه‌مڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395407-یارییه_کانی_ئه_مڕۆی_خولە_ناوخۆییەکانی_ئەوروپا
ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2021 09:14 Asia/Tehran
  • یارییه‌کانی ئه‌مڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.

لە ئیسپانیا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای لاکارتۆخا ئەنجامدەدرێت.

لە ئینگلتەرا هەردوو جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان و خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان دەبێت،

چێڵسی لەقۆناغی نیوەی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ” لە یاریگای ویمبڵی ڕوبەڕوی مانچستەر سیتی دەبێتەوە، لەم یارییە بەهێزەشدا جەمسەرێکیان گەیشتن بە یاری کۆتایی یەکلاییدەکاتەوە.

لە خولی ئیتاڵیا چوار یاری گرنگی هەفتەی 31 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا ساسولۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری فیۆرنتینا دەکات.

خولی ئەڵمانیا و فەرەنسا هاوشێوەی خولەکانی دیکە بەردەوامیان دەبێت و یارییەکانی هەفتەی 29 و 33 ئەنجامدەدەن، لە گرنگترینیاندا یانەی ڤۆلفسبۆرگ بەرانبەر بایرن میونشن یاریدەکات و لە فەرەنساش مارسیلیا بەرانبەر لۆریان دەوەستێتەوە.