نیسان 18, 2021 11:31 Asia/Tehran
  • کۆنفدراسیۆنی ئاسیا : یانەی فولاد دوای 6 ساڵ بردنەوەی ئاسیایی تاقیکردەوە

کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە راپۆرێک دا ئاماژەی کردە بردنەوەی یانەی فولادی خوزستان لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دوای 6 ساڵ .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، شەوی رابردوو و لە گروپی چوارەمی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا یانەی فولادی خوزستان بە ئەنجامی یەک بە سفر لە بەرامبەر ئەلوەحداتی ئەردەن سەرکەوت . 

ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دوای سەرکەوتنی یانە ئێرانیەکە ، سەرکەوتنی شاگردانی جەواد نکونامی بە کارتێکەر ناوبرد و نووسی : فولاد دوای 6 ساڵ یەکەم بردنەوەی خۆی لە لیگی پاڵەوانان وەدەست ھێنا . 

لە خشتەی ئەم گروپەدا ئەننەسری عەرەبستان و فولادی خوزستان بە 4 خاڵ لە ریزەکانی یەکەم  و دوھەم دان و ئەلوەحدات و ئەلسەد بە یەک خاڵ کەوتنە ریزەکانی سێھەم و چوارەم . 

فولاد لە یاری دواتر دا دوای شەوی سێشەممە  کاتژمێردەو نیوی ئێوارە رووبەڕوی ئەننەسری عەرەبستان دەبێتەوە . 

سەرپەیڤ