نیسان 18, 2021 22:56 Asia/Tehran
  •  زۆرانی ئازادی ئێران لە ئاسیا بوو بە پاڵەوان

34 مین خولی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی گەورەساڵانی پاڵەوانەتیی ئاسیا رۆژانی 28 و 29 ی خاکەلێوە لە شاری ئاڵمائاتی کازاخستان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا تیمی ئێران بە ناسناوی پاڵەوانەتیی گەیشت .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا تیمی ئێران لە لایەن حەسەن یەزدانی ، کامران قاسم پور و عەلی شەعبانی لە کێشەکانی 86 ، 92 و 97 کیلۆ بە مەدالیای زێڕ ، عەلیڕەزا سەرلک ، مستەفا حسێن خانی و عەلی سەواد کوھی لە کێشەکانی 57 ، 74 و 79 کیلۆ بە مەدالیای زیو و مورتەزا قیاسی و ئەمین تاھیری لە کێشەکانی 65 و 125 کیلۆ بە مەدالیای برۆنز گەیشت . 

لە ریزبەندیی تیمییش دا تیمی ئێران بە وەدەسھێنانی 179 خاڵ بە ناسناوی پاڵەوانەتیی گەیشت و تیمەکانی ھیندستان و کازاخسان بە ریز بە 151 و 149 خاڵ بوون بە دوھەم و سێھەم . 

سەرپەیڤ