نیسان 19, 2021 07:10 Asia/Tehran
  • لە لیگی پاڵەوانان: ئیستقلال شۆرتەی عێراقی تێکشکاند

یانەی ئیستقلالی ئێران سەر لە بەیانیی دوشەممە لە حەوتەی دوهەمی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی یانەی شۆرتەی عێراق بووەوە و بە ئەنجامی بەبڕشتانەی سێ بە سفر سەرکەوت .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە کۆتایی هاتنی یاریەکانی حەوتەی دوهەمی لیگی پاڵەوانان ، ئیستقلالی ئێران بە دسەڵاتەوە بە دوو بردنەوە بوو بە 6 خاڵی و کەوتە سەرووی گروپی سێهەم .

 دوحەیلی قەتەر بە 4 خاڵ لە ریزی دوهەمدایە . ئەلئەهلی عەرەبستان بە یەک خاڵ لە پلەی سێهەم و شۆرتە بێ خاڵ لە بنی خشتەدا مایەوە .

 یانەی ئیستقلالی ئێران لە حەوتەی یەکەمی ئەم یاریەدا ، ئەلئەهلیی عەرەبستانی بە ئەنجامی 5 بە 2 شکستدابوو .

 ئیستقلال دەبێ سێ رۆژی دیکە لە سێهەمین و دوایین یاریی قۆناغی دوهەم رووبەڕووی دوحەیلی قەتەر بێتەوە .

سەرپەیڤ