توێژەرێکی ئێران بۆ یەکەم جار دوو زیندەوەری دۆزیەوە
نیسان 19, 2021 21:01 Asia/Tehran
ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆی بیرجەند 2 جۆری نوێی لە بەندپێکان لە پارێزگەی خوڕاسانی باشوور دۆیەوە و ناویشی لەسەر دانان .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، جواد نەوعی گوتی : لە پرۆژەیەکی توێژینەوەدا دوو جۆرە زیندەوەری سەر بە بەندپێکان و جاڵجاڵۆکەئاساکانم دوزیەوە و بە دونیام ناساند .
گوتیشی : جۆرە زیندەوەرەکەی یەکەمم بە ناوی شوێنی دۆزینەوەی واتە گوندی چەھکەند و جۆری دوھەم بە شانازی پرۆفیسۆر عەلیڕەزا سەبووری لە مامۆستایانی زیندەوەرناسیی بە ناوی ئەوەوە کردووە .
جەواد نەوعی گوتیشی : ئەنجامی ئەم توێژینەوانە لە گۆڤاری ناسراوی زانستیی و International Journal of Acarology بە ریز لە ئاڵمان بەریتانیا چاپ و بڵاو بووەوە .
جەواد نەوعی ئەندامی لیژنەی زانستیی کۆلیژی کشتوکاڵی زانکۆی بیرجەندە و دوکتورای پسۆڕیی مێرووناسی ھەیە .