نیسان 19, 2021 21:38 Asia/Tehran
  • یاریه‌کی تۆپی پێ له‌ به‌غدا کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشەممه‌، له‌ئه‌نجامی دروستبونی شه‌ڕ له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی خولی تیپه‌ میلیه‌کانی به‌غدا، دو که‌س کوژران و سێ که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

میدیای خەندان بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئه‌منی نووسی، له‌میانه‌ی یاری تۆپی پێی به‌ڕێوه‌چوونی خولی تیپه‌ میلییه‌کان له‌ ناوچه‌ی سه‌دری رۆژئاوای به‌غدا، شه‌ڕ دروستبووه‌ و چه‌کی سوکیش له‌و شه‌ڕه‌دا به‌کارهاتووه‌، له‌ئه‌نجامیشدا دو که‌س کوژراون که‌ باوک و کوڕێک بوون، هه‌روه‌ها سێ که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، شه‌ڕه‌که‌ له‌کاتێکدا دروستبووه‌، له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ تیپه‌ میلییه‌کانه‌وه‌ گۆڵێک تۆمارکراوه‌، لایه‌نگرانیشی دڵخۆشی و شادی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی تیپه‌ میللییه‌که‌ی دیکه‌، پاشانیش پێکدادان له‌نێوان گروپێکی نێوان هه‌ردوولا دروستبووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ بینه‌ری یاریه‌که‌ بوون و چه‌کیان پێبووه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌م ناکۆکییانه‌ له‌ پارێزگاکانی به‌سره‌ و میسان له‌ باشوری وڵات دروست بوون و ساڵانه‌ ده‌یان که‌س گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

سەرپەیڤ