نیسان 22, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • «ئەلخەلیفی» بوو بە سەرۆکی یەکێتیی یانەکانی ئەورووپا

سەرۆکایەتیی یەکێتیی یانەکانی ئەورووپا سپێردرایە «ناسر خەلیفی» سەرۆکی یانەی «پاری سان ژێرمان»ی فەرەنسا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە لەمەڕ وەڕێ خرانی سوپەرلیگی ئەوروپا، «ئاندرە ئانیلی» کە بەڕێوەبەرایەتیی یانەی «یۆڤێنتوس»ی بە ئەستۆیە لە سەرۆکایەتیی یانەکانی یەکێتیی ئەورووپا وازی ھێنا. بەم پێیە  «ناسر خەلیفی» سەرۆکی یانەی «پاری سەن ژێرمان»ی فەرەنسا وەکو سەرۆکی تازەی یانەکانی یەکێتیی ئەورووپا دیاری کرا.

تۆپی پێی ئەورووپا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئاراستەی وەڕی خستنی سوپەرلیگی کۆپی ئەورووپا بەرەوڕووی تانەو توانجی زۆر بووەتەوە.

ئەو کێبەرکێیانەی کە بڕیار وا بوو بە ئامادە بوونی ١٢ یانەی گەورەی بەژی سەوز بەرپا بکرێت، بە وازھێنانی یانەو تیپەکان ھەڵوەشایەوە.

«ناسر ئەلخەلیفی» بازرگانێکی دەستڕۆییشتووی خاوەن سەرمایەی قەتەری و ھەروەھا یاریزانێکی کارامەی پێشووی وەرزشی تێنیسی ئەم وڵاتەیە. «خەلیفی» لە ئێستادا  سەرۆکی یانەی «پاری سان ژێرمان»ی فەرەنسایە.

 

سەرپەیڤ