نیسان 22, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • سەرپەڕ بوونی کاتیی «ڕیاڵ مەدرید» لە «لالیگا»

تیپی تۆپی پێی «ڕیاڵ مەدرید» بە سەرکەوتن بە سەر «کادێز» بە شێوەیەکی کاتی بوو بە سەرپەڕی ھەڵبژاردەی یانەکانی ئیسپانیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نیوەشەوی ڕابردوو تیپی تۆپی پێی «ڕیاڵ مەدرید» لە زەویی «کادێز» دا چووە مەیدانەوەو بە ئاسانی بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بە سەر خەنیمەکەی دا سەرکەوت و ئا بەمجۆرە شکستەکەی لە یاریی چوون دا لە بەرامبەر ھەمان خەنیم قەرەبوو کردەوە.

لەم ململانێیەدا کە لە حەوتەی سی و دووھەمی لالیگا بەرپا کرا، «کەریم بنزیما» ئەستێرەی ئەم وەرزەی «ڕئاڵ» توانی دوو گۆڵ بکات بە خەڵاتی تیپەکەی و «ئۆدریا زۆلا»ش گۆڵێکی تۆمار کرد.

«ڕئاڵ» بەم سەرکەوتنەی ٧٠ خاڵی تۆمار کرد و بەشێوەیەکی کاتی گەییشتە سەرپەڕی خشتەکە. لە ئێستادا «ئەتلەتیکۆ»ی مەدرید ھەر بەم ئاستەی خاڵەکانەوەو بە یاریەکی کەمتر لە پلەی دووھەم دایە.

تیپەکەی ژێرفەرمانی «زەینۆددین زەیدان» لە کاتێکدا ئەم ململانێیەی بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێ ھێنا کە زۆرێک لە ئەستێرەکانی «ڕئاڵ» لە بەر پێکان و یان توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیانتوانی بوو بەشداریی یارییەکە بکەن.

سەرپەیڤ