نیسان 23, 2021 17:03 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی حەوتەی یەکەمی سوپەرلیگی ٢٠٢١ی چین

حەوتەی یەکەمی وەرزی ٢٠٢١ی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین ناسزاو بە «سی لیگ» ڕۆژی ڕابردوو بە چوار یاری بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گۆڵز، لە حەوتەی یەکەمی وەرزی ٢٠٢١ی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین، تیپی «شانگھای پۆرت» بە دەرەنجامی پڕ لە گوۆڵی ٦ بە یەک لە تیپی «گوانگجۆ مایتی لاینز»ی بردەوە کە «ئەقشینی قوتبی» گەورەڕاھێنەری ئێرانی سەرپەرشتیی دەکات. ھەروەھا تیپی «ھینان سونگشان» یش بە دەرەنجامی یەک بە دوو یارییەکەی بە تیپی «ئێف،سی،شێن ژێن» دۆڕاند. «مورتەزا پورعەلی گەنجی» بەرگریکاری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە تیپەکەی «شێن ژێن»دا بە بەردەوامی خەریکی یاری کردن بوو.

لە کۆتایی یارییەکانیش دا تیپی «دالیان پرۆ» بە دەرەنجامی یەک بە دوو  لە بەرامبەر تیپی« چانگ چون یاتای» شکستی ھێنا.

لە خشتەی سوپەرلیگی چین دا لە گروپی یەک تیپی «شاندۆنگ تایشان»و لە گروپی دووش دا تیپی «شانگھای پۆرت» بە ٣ خاڵەوە سەرپەڕن.

سەرپەیڤ