نیسان 23, 2021 23:54 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی وبیناری «سەعدی» لە ژاپۆن دا

وبیناری پسپۆڕیی ڕۆژی «سەعدی وێژەوانی ئێرانی و مامۆستای وتە» لە ژاپۆن دا بەڕێوە دەچێت.

کۆبوونەوەی پسپۆڕیی  «سەعدی وێژەوانی ئێرانی و مامۆستای وتە» لە سەر ئەرکی ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی باڵوێزخانەی ئێران لە تۆکیۆو نوێنەرایەتیی دامەزراوەی «سەعدی» لە ژاپۆن بە پەیامی ڤیدیۆیی «غوڵامعەلی حەدادی عادڵ» سەرۆکی دامەزراوەی «سەعدی» ڕۆژی شەممە بە شێوەی مەجازی لە ژاپۆن دا بەڕێوە دەچێت.

لەم بەرنامەیەدا دکتۆر «ناھو ناکامورا» ئێرانناسی ژاپۆنی و وانەبێژی زانکۆی «دایتۆ بۆنکا» لە بارەی ئەم کەسایەتییە گەورەیەی ئێرانەوە وتارێک پێشکەش دەکات و لە قەواخی وێنەو موسیقاو دیمەنی جۆربەجۆر بابەتگەلی جێی پەسەندی ھۆگران ئاراستە دەکرێت.

٢١ی ئاپریل ، یەکەمی بانەمەڕ ڕۆژی ڕێزنان لە سەعدی شاعیری ناوداری ئێرانە.

«موسلیحەددین شیرازی» ناسراو بە «سەعدی»ی شیرازی شاعیری گەورەی ئێرانی لە ساڵی ٦٠٦ی کۆچیی مانگی لە شیرازی باشووری ئێران لە دایک بوو.

«سەعدی» زیاتر لە بیست ساڵ لە تەمەنی بە گەشت و دنیاگەڕان دایە سەر، «سەعدی» لە ساڵی ٦٥٥ی کۆچیی مانگی دیوانی شیعری «بوستان_ سەعدی نامە»ی و ساڵێک دواتریش کتێبی نەسرو پڕپیت و پاڕاو لە ئەدەبی فارسی واتە «گوڵستان»ی دانا.

«سەعدی» لە ساڵی ٦٩١ی کۆچیی مانگی کۆچی دوایی کردو مەزارگەکەی اە شاری شیرازدا لە مێژە کە جێگای سەرنجی گەشتیارانی جیھانە.

ھەموو ساڵێک ئاھەنگی ڕێزنان لە «سەعدی» شاعیری ناوداری ئێرانی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیھاند بەرپا دەکرێت. 

سەرپەیڤ