نیسان 24, 2021 09:52 Asia/Tehran
  • بەرگی یەکەمی

کتێبی "شانامەی کوردی- بەرگی یەکەم" لە نووسراوی حەیدەر لوتفی نیا نووسەر و لێکۆڵەری سەقزی بڵاو کرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، شانامەی کوردی لە سێ بەرگدا نووسراوە کە بەرگی یەکەمی لە 472 لاپەڕە لە لایەن بڵاوگەی بیریاری سەقزەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم کتێبە داگری هەندێ داستان و چیرۆکی کوردییە کە نووسەری کتێبەکە 20 ساڵ بۆ کۆکردنەوەیان هەوڵی داوە و وێڕای کۆ کرنەوەی چیرۆکەکان لە ناو خەڵک و لە شوێنە جۆراوجۆرەکان، لە سەرچاوە و بەڵگە و کتێبە مێژووییەکان کەڵکی وەرگرتووە.

لوتفی نیا تا ئێستا چەندین بەرهەم دیکەی بڵاو کردۆتەوە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین  بۆ "چیرۆکە کوردییەکان"، "تیشکی دێرین"، "حەماسەکانی خەڵکی کورد"، "ئاوێنەی بێگەرد"، "دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز" .

سەرپەیڤ