نیسان 26, 2021 14:59 Asia/Tehran
  • تازەلاوێکی کورد بووە پاڵەوانی یاریی شەترەنج لە جیهاندا

تازەلاوێکی بۆکانی لە یاریی شەترەنج دا پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکانی جیهانیی بردەوە و ماڵپەڕی کێبڕکێی جیهانی Unity Chess وێنەی سەر ماڵپەڕەکەی خۆیی کردە وێنەی ئەو وەرزشوانە کوردە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو وەرزشوانە  تازەلاوە کە ناوی سرووش ڕەوشەنییە، لە یازدەیەمین خولی کێبڕکێیەکانی جیهانی Unity Chess کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، توانی ببێتە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.

یازدەهەمین خولی ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی 50 وڵاتی جیهان و زیاتر لە 200   بەشداربوو لە وڵاتانی جیاوازی خاوەن ڕیتینگی ژێر 2 هەزار و 200 بەرێوە چوو.

ئەو کێبڕکێیانە لە دوایین ڕۆژانی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو و ماڵپەڕی بەڕێوە بردنی ئەو کێبڕکێیانە پرۆفایلەکەی خۆی بەهۆی سەرکەوتنی ئەو وەرزشوانە بۆکانییە، کردە وێنەی ناوبراو.

هەفتەی ڕابردووش پایار شەمسی یاریزانێکی دیکەی بواری شەترەنجی بۆکانی بە دروەشانەوە لە قۆناغی یەکەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکانی چووە قۆناغی کۆتایی ئەو ئوردووە.

سەرپەیڤ