نیسان 26, 2021 18:34 Asia/Tehran
  • باشترینەکانی ئۆسکاری 2021 دیاریکران

ئەمساڵ بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکردن و دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کەمتر لە جاران قەرەباڵخی هەبوو و تێیدا باشترینەکانی ساڵ هەڵبژێردران.

بۆ ئەمساڵ خەڵاتی باشترین فیلم درایە فیلمی nomadland کە دەرهێنەرەکەی یەکەمین ژنی نا سپی پێستە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت و فیلمەکەی باسترین فیلم و خۆشی Chloé Zhao وەک باشترین دەرهێنەر خەڵاتی وەرگرت.

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ درایە فیلمی Promising young women و فیلمی Another Round  خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە.

لە درێژەی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا دانیێل کالویا خەڵاتی ئۆسکاری  باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە فیلمی Judas and the black Messiah بردەوە و فیلمی If anything happens I love you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بردەوە.

ئۆسکاری ئەمساڵ بۆ باشترین سیستمی دەنگیش درایە فیلمی Sound of Metal .

سەرپەیڤ