نیسان 27, 2021 16:46 Asia/Tehran
  • «بایەرن مونیخ» ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دیاری کرد

«بایەرن مونیخ»ی پاڵەوانی ئەڵمانیا و ئەوروپا ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند: بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستیان لەگەڵ «یولیان ناگلێسمان» واژۆ کردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوەوە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە وەربگرێت.

ئەو ڕاهێنەرە ٣٣ ساڵی تەمەنە لەگەڵ یانەی «لایپزیک» ساڵی ڕابردو گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. «هانز فلیک» لەگەڵ ئەوەی تا هاوینی ٢٠٢٣ گرێبەستی لەگەڵ یانەی «بایەرن مونیخ»هەبوو، بەڵام بە داواکاریی تاکە کەسی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە. 

«بایەرن مونیخ» بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە گرێبەستی «ناگلسمان» لەگەڵ تیمی «باڤاریا» لە ٧/١/ ٢٠٢١ دەستپێدەکات و لە ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.

«هێربێرت هینەر» سەرۆکی «بایەرن مونیخ» دوای ڕاگەیاندنی ئیمزاکردنی «ناگلیسمان» وتی: "ناگلێسمان نوێنەرایەتی نەوەی نوێ دەکات لە ڕاهێنەران و سەرەڕای تەمەنی گەنجیشی خاوەن پیشەیەکی گەورەیە، ئێمە دڵنیاین کە لەگەڵ «یولیان ناگلسمان» لەسەر سەرکەوتنە مەزنەکانی چەند ساڵی ڕابردو بەردەوام دەبین.

وتیشی: دەمەوێت بە ناوی «بایەرن مونیخ»ەوە سوپاسی «هانس فلیک» بکەم، لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە قۆناغێکی سەختدا  سەرکردایەتی تیپەکەمانی گرتە ئەستۆ، دواتر شەش نازناویان بردەوە.

سەرپەیڤ