خولی پلە یەکی عێراق
له گه‌ڕى یه‌که‌مى خولى پله‌یه‌کى عێراق ، رۆژى دووشه‌ممه تیپی تۆپی پێی که‌ربه‌لا له یاریگه‌ى زانکۆ ده‌بێته میوانى یانەی نه‌ورۆز.
له گه‌ڕى یه‌که‌مى خولى پله‌یه‌کى عێراق ، رۆژى دووشه‌ممه‌ی داھاتوو تیپی تۆپی پێی که‌ربه‌لا له یاریگه‌ى زانکۆ ده‌بێته میوانى یانەی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش ده‌چێته دهۆک برایه‌تیش ده‌بێته میوانى دیفاع مه‌ده‌نى و گازى شیمالیش میوانداریى شه‌رگات ده‌کات .
له به‌غدا تیروپشکى خولى پله‌یه‌کى عێراق راکێشرا ، بەگشتی ٢٨ تیپن کە به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه دابه‌ش کراون و به یه‌ک قۆناغ یارییه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، شه‌ش یارى له یاریگه‌ى خۆى شه‌ش له ده‌ره‌وه یاریگه‌ى خۆى و یارییه‌کیش له یاریگه‌ى بێلایه‌ن ئەنجام دەگرێت ، له هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یه‌که‌مى کۆمه‌ڵه‌کە راسته‌وخۆ بۆ نایاب و دووه‌مه‌کانیش بۆ پله‌ى «ئاف» یاری دەکەن و براوه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ژده‌یه‌مى نایاب یاری ده‌کات و یارییه‌کانیش رۆژى ٤ـى مانگى داهاتوو ده‌ست پێ ده‌کات.