کرانەوەی گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» لە یاریگای ئازادیی تاراندا
گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» بە ئامادە بوونی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی و وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە یاریگای ئازادیی تاراندا کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، گەورەترین «یانەی زۆرانی جیھان» ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی و «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە یاریگای ئازادیی تاراندا کرایەوە.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەم ئاھەنگەدا وتی: وەرزش لە ساخڵەمیی لەش و ڕۆحی کۆمەڵگا، بوارە سیاسی و ئابوررییەکان و ھەروەھا پەیوەندیی جیھانی و ناوچەیی دا ڕۆڵێکی حاشا ھەڵنەگری ھەیە.
یانەی زۆرانی « شەھید موستەفا سەدر زادە» گەورەترین کەمپی پرۆڤەکردنی زرۆران دەبێ لە ئاستی جیھاندا.
نۆژەن کردنەوەی یانەی زۆرانی « شەھید موستەفا سەدر زادە» لە ماوەی حەوت مانگ و بە خەرجێکی زیاتر لە ٢٥ ملیارد تمەن مسۆگەر کراوە.