نیسان 30, 2021 06:36 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ٢٠٢١ی ئاسیاو ھەڵکشانی ھێزمەندانەی یانەی «پێرسپۆلیس»

تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران لە دوایین یاریی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە بەرامبەر «ئەلڕەیان»ی قەتەردا سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تیپەکانی «پێرسپۆلیس»ی ئێران و «ئەلڕەیان»ی قەتەر کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو دوایین یاریی خۆیانیان لە گروپی پێنجەمی وەرزی ٢٠٢١ی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە یاریگای «فاتۆردا گوا» ئەنجام دا کە ئەم کێبەرکێیە لە ئەنجام دا بە تۆمار کرانی چوار گۆڵی سەرکەوتووانەی یانەی «پێرسپۆلیس» لە بەرامبەر دوو گۆڵی «ئەلڕەیان»ی قەتەرڕ کۆتایی پێ ھات.

بەم دەرەنجامە ڕاھێنراوانی «یەحیا گۆڵ موحەممەدی» بوون بە ١٥ خاڵ و وەک سەرپەڕی تاقمی پقنجەم گەییشتنە قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی.

خەنیمی یانەی «پێرسپۆلیس» لە قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی دا دوای یارییەکانی ئەمشەو دیاری دەکرێت.

ئەمەو یانەی «ئەلڕەیان»ی قەتەریش بە دوو خاڵەوە لە ڕیزی کۆتایی ئەم تاقمەدا ماوەتەوە. 

سەرپەیڤ