May 01, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2021، ھەڵکشانی ئیستقلالی ئێران بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوە

یانەی ئیستقلالی ئێران بە سەرکەوتنی یەک بە سفر لە یاری ھەستیار لە بەرامبەر شۆرتەی عێراق ، مۆڵەتی ئامادەبوون لە قوناغی یەکلاکەرەوەی لیگی پاڵەوانانی ئاسیای وەدەستھێنا .

 

 

 

 

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، شەوی رابردوو لە حەوتەی ششەم و کۆتایی قۆناغیی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ، ئیستقلال لە یاریەکی چارەنوس سازدا رووبەڕووی شۆرتە بووەوە و بە باڵادەستیی یەک بە سفر گەیشت .

ئیستقلال بەم سەرکەوتنەی بە 11 خاڵ و بێ لاکردنەوە لە یاریی  دوحەیلی قەتەر و ئەلئەھلیی عەرەبستان ، بۆ قۆناغی یەک لەسەر ھەشت ھەڵکشا .

 ئەم یانەیە وەک یانەی تیمی یەکەم یان دوھەم و دیاریکرانی خەنیمەکەی دەبێ چاوەڕوانی یاری دوحەیل و ئەلئەھڵیی عەرەبستان بێت .

سەرپەیڤ