May 01, 2021 10:03 Asia/Tehran
  • تیرو پشکی یەک لەسەر ھەشتی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2021 ، خەنیمانی سێ یانە ئێرانیەکە دیاریکران

بە کۆتایی ھاتنی رۆژی کوتایی قۆناغیی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ، یانە ئێرانیەکان خەنیمانی خۆیان لە قوناغی یەکلاکەرەوەدا ناسی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، قۆناغی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ، شەوی رابردوو دوای 15 رۆژی کۆتایی ھات و سێ یانە ئێرانیەکە توانیان بە ئەنجامی باشی خۆیان لە قۆناغی گروپیی ، بۆ قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی کۆتایی ھەڵکشێن . 

لە گروپی دوھەم دا یانەی تراکتۆری ئێران توانی بە وەدەھێنانی 10 خاڵ بببێ بە دوھەم  بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی گروپەکانی دیکە ، بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشێ . 

لە گروپی سێھەم دا ئەوە ئیستقلال بوو کە توانی بە وەدەسھێنانی 11 خاڵ لە گروپێکی سەخت دا بۆ قوناغی یەک لەسەر ھەشتی کۆتایی بچێت . دوحەیلی قەتەر و ئەلئەھلی عەرەبستانیش لەم گروپەدا بوون بەڵام نەیانتوانی بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوە ھەکشێن . 

پرێسۆلیسی ئێران کە لە گروپی پێنجەمی ئەم یاریانەدا بوو ، توانی بە وەدەسھێنانی 15 خاڵ ھێزمەندانە بکەوێتە سەرووی خشتە و بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشا.

بە ھەڵکشانی 8 یانەی سەرکەوتوو لە گروپەکانی خۆیان و ھەڵکشانی سێ یانەی ھەڵکەوتەی دوھەم لە خشتەی گروپەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا ، یاریەکانی قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی کۆتایی دیاریکران . 

یاریەکانی یەک لەسەر ھەشتی لیگی پاڵەوانانی ئاسای لە ناوچەی رۆژاوا بەم جۆرەن : 

تراکتۆر- ئیستقلالی تاجیکستان

ئیستقلالی ئێران - ئەلھیلالی عەرەبستان 

شارجەی ئیمارات - ئەلوەحدەی ئیمارات 

 خشتەی یاریەکانی قۆناغی یەکلاکەرەوەی لیگی پاڵەوانانیش بەمجۆرەیە :

قۆناغی چارەکە کۆتایی لە رێکەوتی 27 و 28 ی ئەیلوول

قۆناغی پێش کوتایی ( چوون و گەڕانەوە )

چوون : 19 و 20 ی ئوکتوبر / گەڕانەوە : 26 و 27 ی ئوکتوبر

فیناڵ، چوون : 21 ی نوامبر ، گەڕانەوە : 27 ی نوامبر  

سەرپەیڤ