May 02, 2021 15:54 Asia/Tehran
  • گۆڵەکەی مۆغانلو لە ڕیزی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی حەوتەی شەشەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا تۆمار کرا

گۆڵی ھێرشبەرەکەی تیپی «پێرسپۆلیس»ی ئێران لە ڕیزی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی حەوتەی شەشەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ٢٠٢١ ی ئاسیا تۆمار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە تازەترین ڕاوەرگرتنی خۆی دا ھەڵکەوتەترین گۆڵەکانی حەوتەی کۆتایی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ٢٠٢١ی ئاسیای دیاری کرد کە لەم ناوەدا گۆڵی ھێرشبەرەکەی «پێرسپۆلیس»یش بەرچاو دەکەوێت.

گۆڵەکەی «شەھریار موغانلو» کە لە «ئەلڕەیان»ی وەشاند لە ڕیزی ئەو گۆڵە ھەڵکەوتانەی ئەم قۆناغە بوو کە لە ڕاوەرگرتنەکەی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دا ڕای لە سەر دراوە.

گۆڵەکەی «عەبدوڵڵا ئەلئەمری» یاریزانی «ئەلنەسر» لە «ئەلسەد»، گۆڵەکەی «مایکێڵ ئۆلۆنگا» ھێرشبەری «ئەلدوحەیل» لە «ئەلئەھلی»، گۆڵی «ھەیسەم ئەلئەسیری» یاریزانی «ئەلئەھلی» لە «ئەلدوحەیل»، گۆڵی «ئیگۆر خسوس» یاریزانی «شەباب ئەلئەھلی» لە «ئەلھیلال» ئەو گۆڵانەی دیکەی جێگای سەرنجن لە ڕاوەرگرتنەکەدا.

سەرپەیڤ