May 05, 2021 10:26 Asia/Tehran
  • ئاواتی «مەنچێستەر سیتی» ھاتەدی، شاگردەکانی «گواردیولا» گەییشتنە فیناڵ

تیپی تۆپی پێی «مەنچێستەر سیتی» بە پەڕینەوە لە بەربەستی «پاری سان ژێرمان»ی فەرەنسا بۆ یەکەمجار گەییشتنە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە لە خولی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی  ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا، «مەنچێستەر سیتی» لە یاریگای «ئیتیحاد» میوانداریی لە «پاری سان ژێرمان» کردو بە نومایشێکی پڕۆفشناڵ و جێی ستایش  دەرەنجامی دوو بە سیفری سەرکەوتووانە مسۆگەر کرد.

یاریی چوون لە پاریس دا بە سەرکەوتنی دوو بە یەکی «مەنچێستەر سیتی» کۆتایی پێ ھاتبوو، ئا بەمجۆرە تیپەکەی ژێر چاودێریی «پیپ گواردیولا» بە تێکڕایی بە دەرەنجامی سەرکەوتووانەی چوار بە یەک بەرەو قۆناغی کۆتایی ھەڵکشا.

ئەمە یەکەمجارە «مەنچێستەر سیتی» ڕێی لە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا دەکەوێت.

سەرپەیڤ