May 10, 2021 09:57 Asia/Tehran
  • لالیگا ، ئەنجامی یەکسانی نێو یاریگەی ڕیئاڵی مادرید لە هەمبەر سێڤیا لە یاری چارەنووس سازی کورسی پاڵەوانی

یانەی تۆپی پێی ڕیئاڵی مادرید بە شکستی لە هەمبەر سێڤیا چانسی سەرەوە نشینی و پێشەنگ بوون لە کورسی پاڵەوانیەتی لالیگای لەدەستدا .

لە دوایین یاری لە سێهەمین شەو لە هەفتەی سی و پێنجەمی لالیگای  ئیسپانیا ، شەوی ڕابردوو تیمەکانی  توپی پێی  ڕیئالی مادرید و سێڤیا  لە یاریگەی  ئالفێردۆ دی  ئیستفانۆی  شاری مادرید پێکەوە کێبەرکێیان کرد کە ئەو یاریە بە ئەنجامی یەکسانی دوو بە دوو کوتایی پێهات .

  تیمی ڕیئاڵی مادرید بە سەرکەوتن لەو یاریە دەیتوانی بڕواتە سەرووی خشتەکە بەڵام  یەکسانیی لە هەمبەر یانەی سێڤیا ، چانسی گەیشتن بە کورسی پاڵەوانیەتی لالیگای  لە دەستدا .

لە دوایین  یاری لە هەفتەی سی و پێنجەمی لالیگا ئەمشەو تیمی ڕئاڵی بێتیس  دەبێتە میوانداری  گرانادا .

سەرپەیڤ