May 12, 2021 08:43 Asia/Tehran
  • باوکی «مێسی» بە تەمایە گرێبەستی کوڕەکەی نوێ کاتەوە

ھەواڵەکان لە دنیای وەرزشەوە باس لەوە دەکەن کە باوکی «مێسی» بە تەمایە گرێبەستی کوڕەکەی لەگەڵ «لاپۆرتا» نوێ کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی،باوکی «مێسی» له‌گه‌ڵ «لاپۆرتا» دەستی کردووە بە وتووێژ کردن بە مەبەستی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کوڕەکه‌ی.ئەم ڕۆژنامە کەتەلۆنییە ئەوەشی ئاشکرا کردووه‌ کە، «لاپۆرتا» ئۆفه‌رێکی نوێی بۆ «خۆرخی» باوکی «مێسی» هه‌یه‌و‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی کوڕه‌که‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ مانه‌وه‌بێت له‌ به‌رشلۆنه‌.هه‌وره‌ها ئەوەش ڕوون کراوەته‌وه‌ کە، هێشتا رێککه‌وتنی کۆتایی له‌ باره‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی «مێسی» مسۆگەر نەبووە چونکه‌ «مێسی» چه‌ند مه‌رجێکی قورسی بۆ مانه‌وه‌ له‌ یانه‌که‌ داناوه‌.

سەرپەیڤ