May 12, 2021 09:06 Asia/Tehran
  • موحەممەد سەلاح ناسناوی «شانازیی عەرەب»ی لێ سەندرایەوە

بە ھۆی بێ ھەڵوێست بوونی لە ھەمبەر ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین ، «موحەممەد سەلاح» یاریزانی ناوداری عەرەب ناسناوی «شانازیی عەرەب»ی لێ سەندرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین،بەهۆی هەڵوێست دەر نەبڕین لەبارەی هێرشەکانی ڕژێمی زایونی و بۆسەرجەماوەری چەوساوەی فەڵەستین و ڕانەگەیاندنی هاوخەمی،هێرشێکی توند دەکرێتەسەر  «موحەممەد سەلاح» یاریزانی ناوداری تۆپی پێی جیھانی عەرەب و ناسناوی «شانازیی عەرەب»ی لێ دەسەندرێتەوە. 

لە ئێستادا شارومەندانی وڵاتە عەرەبییەکان لەتویتەر گلەیی لە «موحەممەد سەلاح»ی میسرییان دەست پێکردووە لە بەر بە ھۆی بێ ھەڵوێست بوونی لە ھەمبەر ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین و نوسیویانە: شانازیی  ڕاستەقینەی عەرەب «موحەممەد ئەبو تریکە»ی میسری‌ و یاریزانی پێشووی یانەی «ئەلئەهلی»یە کە پشتگیریی فەڵەستینییەکان دەکات‌ و ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کردووە.هەندێکی تر نوسیویانە: شانازیی ڕاستەقینەی عەرەب «ڕیاز موحریز»ی جەزائیری‌ و یاریزانی یانەی «مانچستەرسیتی»یە کە بە جریوەیەک پشتگیریی خاکی فەڵەستین دەکات.هەندێکی تر ڕایان وایە، شانازیی ڕاستەقینەی عەرەب «شیکابالا»ی یاریزانی یانەی «زەمالیک»ە کە بەئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەتویتەر داکۆکیی  خۆی بۆ فەڵەستین دوپاتکردووەتەوە.

پێشتر «موحەممەد سەلاح» بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەهەڵبژاردەی میسرو یانەکانی ڕۆمای ئیتاڵی‌و لیڤەرپولی ئینگلیزی پێشکەشی کردبوو نازسناوی «شانازیی عەرەب»ی درا بوویێ، بەڵام وادیارە لە ئێستادا  شارومەندانی عەرەب لە بەر بێ ھەڵوێست بوونی لە ھەمبەر دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی بەرامبەر بە گەلی چەوساوەی فەلەسنتین بەنیازن ئەو ناسناوەی لێ بستێننەوە.

سەرپەیڤ