«ژاوی» ھەتا ساڵی ٢٠٢٣ لە «ئەلسەد»ی قەتەردا دەمێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396441-ژاوی_ھەتا_ساڵی_٢٠٢٣_لە_ئەلسەد_ی_قەتەردا_دەمێنێتەوە
گرێبەستەکەی «ژاوی ھێرناندێز» ئەفسانەی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی «بەرشەلۆنە» وەکو گەورەڕاھێنی «ئەلسەد»ی قەتەر بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • «ژاوی» ھەتا ساڵی ٢٠٢٣ لە «ئەلسەد»ی قەتەردا  دەمێنێتەوە

گرێبەستەکەی «ژاوی ھێرناندێز» ئەفسانەی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی «بەرشەلۆنە» وەکو گەورەڕاھێنی «ئەلسەد»ی قەتەر بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شسەممەی ئیرنا، «ژاوی» لەو بژاردە جێی سەرنجانەی «بەرشەلۆنە» بوو بۆ ڕاھێنانی ئەم تیپە، بەڵام بە درێژکرانەوەی گرێبەستەکەی لە قەتەر جارێ نابێتە گەورەڕاھێنی «بەرشەلۆنە».

گەورە ڕاھێنەکەی «ئەلسەد» لە بارەی دەنگۆی میدیاکان لە مەڕ بوونی بڕگەیەک لە گرێبەستە تازەکەی دا کە گوایە ماوەی ئەوەی دەداتێ ھەرکاتێک بیھەوێت واز لەم یانەیە بھێنێت، وتی: وەھا نییە، من گرێبەستێکم بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ «ئەلسەد» واژۆ کردووەو ڕێزیشی لێ دەگرن.

وتیشی: من ھەموو ھەل و مەرجێکی پێویستم بۆ چالاکی نواندن لەم یانەیەدا لەخ بەر دەست دایەو شانازی بەوە دەکەم کە بۆ ماوەی دووساڵی دیکە لە «ئەلسەد»دا دەمێنمەوە.