25ی گوڵان ، رۆژی یادکردنەوەی فێردەوسی ، ھۆنەر و داستان بێژی گەورەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396503-25ی_گوڵان_رۆژی_یادکردنەوەی_فێردەوسی_ھۆنەر_و_داستان_بێژی_گەورەی_ئێران
15ی ئایار ڕێککەوتی ٢٥ی گوڵان ڕۆژی حەکیم ئەبولقاسمی فیردەوسی، حەماسەبێژ و شاعیری گەورەی ئێران و ڕۆژی پاراستنی زمان و وێژەی فارسییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 08:49 Asia/Tehran
  •  25ی گوڵان ، رۆژی یادکردنەوەی فێردەوسی ، ھۆنەر و داستان بێژی گەورەی ئێران

15ی ئایار ڕێککەوتی ٢٥ی گوڵان ڕۆژی حەکیم ئەبولقاسمی فیردەوسی، حەماسەبێژ و شاعیری گەورەی ئێران و ڕۆژی پاراستنی زمان و وێژەی فارسییە.

 

حەکیم ئەبولقاسمی فیردەوسی شاعیری گەورەی ئێران ساڵی ٣٢٩ی کۆچیی مانگی (١٠٢٠_٩٤٠ زایینی) لە شاری توسی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە دایک بوو.

حەکیم فیردەوسی بە درێژایی ھەشتا ساڵی تەمەنی، تاسە و بەھرەیەکی شاعیرانە و ھۆگرییەکی لە ڕادەبەدەری وا بۆ زیندوو کردنەوەی ناوی کەسایەتییە نیشتیمانییەکانی ئێران لە ناخی دا پەنگی خواردبووەوە کە شاکارێکی گەورەی وەک شانامەی لێکەوتەوە.

شانامەی فیردەوسی کە داگری نزیکەی 50ھەزار دێڕە، کۆمەڵێک چیرۆکی نەتەوەیی و کەونارایی پاشاکانی سەردەمی کۆن و پاڵەوانانی گەورەی ئێرانە و باسی ھەڵسو کەوتی پاڵەوانانە و سەرکەوتن و ئازایەتی و بوێری و رەوشت بەرزییان دەکات.

گومان لەوەدا نییە کە فیردەوسی گەورەترین شاعیری پارسی زمانە و بەرھەمە بایەخمەندەکەی واتە شانامە گرانبایی ترین شاکاری ھەرماوی زمان، ھزرو کلتووری ئێرانییە و زۆرێک لە توێژەران بە گەورەترین داستانی جیھانیان زانیوە.