May 20, 2021 16:15 Asia/Tehran
  • لیڤەرپول گەییشتە پلەی چوارەم و لە وەرگرتنی پشک نزیک بووەوە

تیپی تۆپی پێی لیڤەرپول لە ماڵی «برێنلی» دا سەرکەوتنی تۆمار کرد و ئا بەمجۆرە لە قۆناغی وەرگرتنی پشکی یاناپاڵەوانەکانی ئەورووپا نزیک بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە ململانێیەکی ھەستیار لە حەوتەی سی و حەوتەم و کێبەرکێی کۆتایی ھەڵبژاردەی یانەپاڵەوانەکانی بریتانیادا، لیڤەرپول کە لە ھەوڵی وەرگرتنی پشکی ھەڵبژاردەی یانەپاڵەوانەکانە، بووبە میوانی تیپە پلە حەڤدەکەی «برێنلی» و بە دەرەنجامی سێ بە سیفر سەرکەوتنی تۆمار کرد.

لیڤەرپول لە حەوتەکانی کۆتایی ھەڵبژاردەی بریتانیا، کێبەرکێیەکی دژوارو قورسی لەگەڵ «لیستەرسیتی» بۆ وەرگرتنی پشکی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا لە بەردەم دایە.

کێبەرکێکانی حەوتەی کۆتایی ھەڵبزارئتەی «دوورگە» ڕۆژی یەکشەممە دووھەمی جۆزعردان بەرپا دەکرێت و لیڤەرپول دەبێتە میوانی «کریستییان پالاس»و «لێستەر سیتی»ش میوانداری «توتنھام» دەبێت. دەرەنجامی ئەم کێبەرکێیانە لە نێوان تیپەکانی «لیڤەرپول»و «لێستەر سیتی» ئەو تیپەی کە دەبێ بگاتە قۆناغی ھەڵبژاردەی یانەپاڵەوانەکان دیاری دەکات.

سەرپەیڤ