May 22, 2021 23:33 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی گۆڕستانی 4 هەزار ساڵە لە سەقز

دۆزینەوەی گۆڕاستانی چوار هەزار ساڵە لەگەڵ ئامێرەکانی ناو گۆڕەکان لە ناوچەی کۆنی مۆکریانی سەقز بووە هۆی ئەوەی کە مرۆڤەکان و شێوەی ناشتنیان لە سەردەمی مەفرەغ زیاتر بناسرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی کەلەپووری فەرهەنگیی و گەشتیاریی سەقز ڕایگەیاند: ئەو گۆڕە کۆنە لە ساڵی 1398 و لە کاتی ئامادە کرانی دامەزراوەکانی هاوپەیوەند بە تەعاونی مەسکەنی جەهادی کشتوکاڵی بە بێ پلانداڕشتنی پێشتر دۆزرایەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لێکدانەوەی سەرەتایی دەیتا فەرهەنگییەکانی ناو گۆڕەکان و بەتایبەتی داتا گڵێنەکان تا ڕادەیەک مێژووی گۆڕستانەکەی دیاری کرد، وتی: ئەنجامە سەرەتاییەکانی لیکۆڵینەوەکە نیشانیدا ئەو گۆڕستانە هی هۆزە کۆچەرەکانە کە لە ناوچەی قەوقاز و لە دوو هەزار ساڵ پێش زایینی مەسێح و لە سەردەمی مەفرەغ بەرەو بانووی ئێران کۆچیان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان لەو سەردەمەدا شوێنی ناشتنی مردووەکان و ژیانی زیندووەکان یەک شوێن بووە.

لەو گۆڕستانەدا بە سێ شێوە مردووەکانیان ناشتووە: یەک بە شێوەیەک کە مردووەکە بە شێوەی راکێشراو و لەسەر کەلەکەی راست بە خاک سپێردراوە و بە بەردی گەورە قوڵکەکەیان داپۆشیوە.

شێوەی دووهەم هەر گۆڕەکە سادە بووە وبە بێ بەکارهێنانی بەرد مردووەکەیان ناشتووە و و خاکیان بەسەردا کردووە و دواتر بە قوڕ بانیان داوە.

شێوەی سێهەمیش لە ڕاستیدا جێگۆڕکێ بە ئێسک و پڕووسکی مردووەکان بووە بە شێوەیەک کە ئەگەر لە شوێنێکی دیکەدا نێژراوە دوای کۆچ کردنیان بۆ ئەو ناوچە، ئێسک و پڕووسکی مردووەکانیشیان هێناوە و دووبارە لەوێ ناشتوویانن.

سەرپەیڤ