May 24, 2021 07:08 Asia/Tehran
  • پێدەچێ پزیشکە تایبەتییەکەی مارادۆنا 25 ساڵ زیندانی بکرێت

نووسینگەی داواکاری گشتیی تۆمەتی کوشتنی خستە پاڵ تیمی پزیشکی و پەرستاری دیێگۆ مارادۆنا، ئەوەش دوای کەمتر لە شەش مانگ لە مردنی یاریزانی ئەفسانەیی ئەرژەنتینی.

تۆڕی تەلەفیزیۆنی TN ئەرژەنتینی ئاشکرایکردوە کە دکتۆری تایبەتی مارادۆنا، لیۆپۆلدۆ لۆک، پزیشکی دەرونی ئۆگستینا کۆساچۆڤ و چەند پەرستارێک ڕوبەڕوی سزای 8 تا 25 ساڵ زیندانی دەبنەوە، ئەگەر بە تەواوی تاوانبار بکرێن بە کوشتنی ئەو ئەفسانەیە.ئەو حەوت تۆمەتبارە لە جێهێشتنی وڵات قەدەغە کراون و دەبێت لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لە دادگا ئامادەبن.

مارادۆنا ساڵی پار لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، کە لەو کاتەدا بەهۆی نەشتەرگەری مێشکەوە بەرەو چاک بونەوە دەچو، بەڵام لە ناکاو هەواڵی مردنی میدیاکانی جیهانی هەژاند.

هەمان سەرچاوە بە بەڵگەیەک کە لە لایەن داواکاری گشتیەوە دەرچوە، کە لە 29 لاپەڕە پێکهاتوە، تێیدا ئاشکرا کراوە کە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری دۆخی خراپی تەندروستیی نەخۆشەکە نەبون، کارمەندانی پزیشکی بە پێچەوانەی کردارە پزیشکییەکان چالاکییان ئەنجام داوە و سەرکەوتو نەبون لە ئەنجامدانی کاری دیاریکراو، باری تەندروستیی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر بە ناجێگیری ماوەتەوە، بەڵام پشتگوێ خراوە.

سەرپەیڤ