May 26, 2021 08:53 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ: ڕەچە شکاندن شوێن پێی ھەڵگرتووم

یاریزانە ھەڵکەوتە پۆرتۆگالییەکەی یانەی تۆپی پێی «یۆڤێنتوس» ڕابگەیاندووە: من شوێنی ڕەچەشکاندن نەکەوتووم ، بەڵکو ئەمە ڕەچەشکاندنە کە شوێن پێی منی ھەڵگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» سێ وەرزی لە لە «تورین»دا تێپەڕ کردووەو لە ئێستادا لە ١٢ مانگی کۆتایی گرێبەستەکەی نزیک بووەتەوە. وا دیارە ئەم ئەستێرەیە بە تەمایە دەنگۆی جێگۆڕکێکان بە گەرم و گوڕی بھێڵێتەوە. ناوبراو بە کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە لە پەڕەی ئینیستاگرامەکەی دا ھێندێک پەیامی ڕەمزاویی بڵاو کردووەتەوە.

ئەم یاریزانە ٣٦ ساڵانە باسی ئەوەی کردووە کە بە جێگۆڕکێی لە ئیسپانیاوە بۆ ئیتالیا ئامانجەکانی خۆی پێکاوەو بووەتە خێراترین یاریزانی «یۆڤێنتوس» کە ئەوەش خۆی لە تۆمار کردنی ١٠٠ گوۆڵ دا دەبینێتەوە.

«ڕۆناڵدۆ» لە ئینیستاگرامەکەی دا نووسیویەتی: ساڵ بۆ ساڵ بە یانەگەلێکی ھەڵکەوتە، یاریزانانی ھەڵکەوتەو ئامانگەلی بەرزەفڕانە دەڕۆینە پێشەوە. بەم پێیە بەردەوام دەبێ باشترین ھەوڵی خۆمان بەکار بێنین ھەتا خۆمان لە ئاستێکی ھەرەباش دا ڕاگرین. ئەمساڵ پێمان نەکرا ڕیزی «ئەی» دەست بخەین و بە «ئینتەر» بۆ پاڵەوانەتی لە ھەڵبژاردەی «تریک» دا دەڵێم: ئەوانە شیاوی پاڵەوانەتی بوون، لەگەڵ ئەمەش دا دەبێ بۆ ھەرچییەک کە لەم وەرزەدا دەستمان خستووە ڕێز دابنێین.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سوپەرکۆپی ئیتالیا، کوپا ئیتالیاو باشترین گۆڵکاری ڕیزی «ئەی» ئەو ناسناوانەن کە دەمگەشێننەوە. ھۆیەکەشی بۆ دژوار بونی کارەکە دەگەڕێتەوە. لە وڵاتێکدام کە تۆمار کردنی ھەر شتێک دژوارە. بەڵام من پێشتریش وتوومە کە بە شوێن ڕەچەشکاندن دا نەکەوتووم ، بەڵکو ئەمە ڕەچەشکاندنە کە شوێن پێی منی ھەڵگرتووە.

سەرپەیڤ