May 26, 2021 09:25 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی داخوازییەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کێبەرکێی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

ھاوبەشی فەرمیی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆش داوای ھەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژنامەی «ئاساھی شیمبۆن» ھاوبەشی فەرمیی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ وێڕای ئاماژە کردن بە کێشەی ھێمنایەتیی گشتی و ئەو تەوژمانەی کە لە جەنگەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر سیستێمی دەرمان و چارەسەریی ژاپۆنە ، داوای ھەڵوەشانەوەی ئەم یارییانە دەکات.

«ئاساھی شیمبۆن» لە وتارێکدا داوای لە «یوشیھیدە سۆگا» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کرد کە بە کاوخۆو ڕاستبیانە دۆخەکە ھەڵسەنگێنێ و سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ئاھەنگەی ھاوینی ئەمساڵ بڕیار بدات.

ئەم کێبەرکێیانە کە بڕیار بوو ساڵی ڕابردوو بەڕێوە بچن، لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا پەکی کەوت. لە ئێستاش دا بڕیاری بەرپاکردنی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ھاوینی ئەمساڵ لە «٢٣ی ژوئیە ھەتا ٨ی ئوت» ناڕەزامەندیی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ