May 27, 2021 17:11 Asia/Tehran
  • «زەیدان» ھەمیسان «ڕیاڵ»ی بەجێ ھێڵا

یانەی «ڕیاڵ مەدرید» بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە فەرمی کۆتایی ھاتنی دووھەمین خولی ئامادە بوونی «رەینۆدین رەیدان» لە یانەکەی دا وەکو ڕاھێنەر، ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «زەیدان» لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ دووھەمین جار وەکو گەورەڕاھێنەری ئەم تیپە گەڕایەوە بۆ «ڕیاڵ»و ساڵی ڕابردووش توانی دەست بگرێ بەسەر«لالیگا»دا، کەچی بەم حاڵەش یانەکەی لە ڕۆژانی کۆتایی ئەم وەرزەدا، کۆپی پاڵەوانەتیی «لالیگا»یان ڕادەستی «ئەتلتیکۆ»ی مادرید کرد.

دوابەدوای کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە بە سڕینەوەی «ڕیاڵ» لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانیشی لێ کەوتەوە، «زەیدان»یش بڕیاری خۆی بۆ دابڕین لە یانەکەی ڕاگەیاند. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ئەم بڕیارەی ڕاگەیاندو ھەر ئەمڕۆش جێبەجێی کرد.

ئەم پیاوە فەرەنسیە وەکو گەورەڕاھێنی یانەی ڕیاڵ لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە یەکەم چالاکی نواندنی بۆ ئەم یانەیە ھەتا ئەمڕۆ دوو پاڵەوانەتیی «لالیگا و سێ پاڵەوانەتیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی بۆ جل سپییەکانی مەدرید تۆمار کردووە.

«زەیدان» لە پرێس کۆنفرانسێکی ئەم دواییەی ڕایگەیاند بوو کە،  جاری وایە ڕۆییشتن ھەم بە قازانجی تۆیەو ھەم بە قازانجی کەسانی تر.

سەرپەیڤ