May 28, 2021 15:42 Asia/Tehran
  • کرانەوەی «باخی فەرھەنگ»ی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ

«باخی فەرھەنگ»ی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ لە شاری کەرەجی ناوەندی پارێزگای ئەلبۆرز لە ڕۆژئاوای تاران کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، لە ئاھەنگی کرانەوەی «باخی فەرھەنگ»ی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری کەرەج «مەنسور غوڵامی» وەزیری زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیا، حوججەتوڵڵا ئەیوبی سکرتێری گشتیی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ، «غوڵامعەلی حەدداد عادڵ» سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و وێژەی فارسی، «سەروەر بەختی» سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆشنبیری و فەرھەنگیی ئێکۆو کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکان ئامادە بوون.

«مەنسور غوڵامی» وەزیری زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیا لەم ئاھەنگەدا ڕایگەیاند: ئێران لانکی کلتوورو زانستی قوڵ و بناغەدارەو تاک بە تاکی جەماوەری ئێران خەزنەی زانست و فەرھەنگێکن کە لە جوگرافیایەکی بەربڵاودا ئەم نیشتیمانەی ڕازاندووەتەوە.

«غوڵامعەلی حەدداد عادڵ» سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و وێژەی فارسیش وتی: «باخی فەرھەنگ»ی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ یارمەتیی پتەوبوونەوەی پێناسەی نیشتیمانی دەدات.

«سەروەر بەختی» سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆشنبیری و فەرھەنگیی ئێکۆش لە ئاھەنگەکەدا وتی: ھەڵبژاردنی وشەی فەرھەنگ بۆ باخی ێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ لەو ھزرێکی دێرین و ئەندێشەیەکی قوڵەوە گیراوە.

لە کۆتایی ئاھەنگەکەدا تابلۆی «باخی فەرھەنگی ئێرانی بچوک»و پوولی یەکەم «باخی فەرھەنگ»ی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ_ ئێران پەردەی لە سەر ھەڵگیرا.

سەرپەیڤ