دۆڕانی قورسی میسر لە فیناڵی فوتساڵی وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر مەراکیش
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397030-دۆڕانی_قورسی_میسر_لە_فیناڵی_فوتساڵی_وڵاتانی_عەرەبی_لە_بەرامبەر_مەراکیش
ھەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی مەراکیش بە سەرکەوتنی پڕ گۆڵ لە بەرامبەر میسر بە ناسناوی پاڵەوانەتی یاریەکانی فوتساڵی وڵاتانی عەرەبی گەیشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 11:00 Asia/Tehran
  • دۆڕانی قورسی میسر لە فیناڵی فوتساڵی وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر مەراکیش

ھەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی مەراکیش بە سەرکەوتنی پڕ گۆڵ لە بەرامبەر میسر بە ناسناوی پاڵەوانەتی یاریەکانی فوتساڵی وڵاتانی عەرەبی گەیشت .

فیناڵی یاریەکانی فوتساڵی وڵاتانی عەرەبی رۆژی رابردوو لە نێوان دوو ھەڵبژاردەی مەراکیش و میسر بەڕێوەچوو کە ئەم یاریە بە ئەنجامی 4 بە سفر لە بەرژەوەندیی مەراکیش کۆتایی ھات و بەمجۆرە میسر کە میوانداری ئەم خولەی یاریەکانیش بوو ، بەم شکستە قورسە لە گەیشتن بە جامی پاڵەوانەتی مایەوە . 

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیماراتیش بێ بەڕێوەچوونی یاری ریزبەندیی بە حیسابکردنی خاڵە کۆکراوەکان ( 6 خاڵ ) بە ناسناوی سێھەم گەیشت و بەحرێن بوو بە چوارەم . 

ھەردوو یانەی میسر و مەراکیش لە جامی جیھانیی فوتساڵ کە مانگی خەرمانان و رەزبەری ئەمساڵ بە میوانداری لیتوانی بەڕێوەدەچێ ، ئامادەن .