خانمێکی هۆنگ کۆنگی لە هەڵکشان بەرەو لوتکەی ئێڤرێست ژمارەی پێوانەیی خێراترین ئافرەتی شکاند
May 31, 2021 11:22 Asia/Tehran
ژنێکی خەڵکی هۆنگ کۆنگ توانی ژمارەی پێوانەیی هەڵکشانی خانمان بۆ لوتکەی ئێڤرێست بشکێنێ.
خانمێکی هۆنگ کۆنگی بەناوی تسانگ یین هانگ کە مامۆستایە لەماوەی٢٥کاژێر و پەنجا خولەکدا بەسەر لوتکەی ئێڤێرێستدا هەڵکشا. هانگ پاش ئەو هەڵکشانە گوتی: من هەست بە هێمنی و خۆشحاڵی دەکەم چونکە چوار ساڵ بوو لەبارەی ئەو بابەتە لەگەڵ هاوڕێکانم و قوتابیانم قسەم دەکرد. ئەگەر ئامانجتان بگەیێننە ئاستێکی باڵاتر، دەتوانن بەدەستی بێنن.
ئەو مامۆستاو کەژوانە کە ژمارەی پێوانەیی هەڵکشانی خێرا بۆ بەرزترین لوتکەی جیهانی شکاندووە، گوتی: بەڕای من بۆ گەیشتن بە ریکۆردێک سێ هۆکار پێویستە. یەکەمیان هێز وتوانای ناخەکی ئێوە زۆر گرینگە. دووهەم گرینگایەتی کاری گرووپی و تیمییەو سێهەمیش شانسە کە گرینگەو هەڵبەت دەبێ بڵێم کە توانای فیزیکی و جەستەییشتان زۆر گرینگە.