ژمارەی نوێی گۆڤاری وانەر بڵاو دەکرێتەوە
سەرنووسەری گۆڤاری وانەر ڕایگەیاند بڕیارە هەفتەی داهاتوو ژمارەی دووهەمی گۆڤاری وانەر بڵاو ببێتەوە کە چەند لێکۆڵینەوە و بەرهەمی شێعری و چیرۆک و دیداری ئەدەبی لە خۆ دەگرێت.
بە پێی ھەواڵێکی کوردپرێس، گۆڤاری وانەر (بە هەورامی بە مانای خوێنەر) تایبەتە بە ئەدەب، شێعر و چیرۆک، لێکۆڵینەوە و دیداری ئەدەبی و هەروەها شانۆ. کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت لەشاری سلێمانی بە سپۆنسەریی دوکتۆر تاها ڕەسووڵ دەری دەکات و شاخەوان سدیق سەرنووسەری گۆڤارەکەیە.
گۆڤاری وانەر سێ مانگی ڕابردوو یەکەم ژمارەی دەرچوو و بڕیارە 5ی حوزەیرانی 2021 دووهەم ژمارەی دەربکرێت.
لە ژمارەی نوێی گۆڤاری (وانەر)دا، کە بەم زوانە بڵاودەکرێتەوە، نوێترین نووسینی ئەم نووسەرانە دەخوێنەوە.
لەوانە:.
نوێترین نووسینی:
1- د.هاشم ئەحمەد زادە.
2- د.ئەحمەدی مەلا
3- د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
4- د. عەبدوڵا رەحمان
5_ سەنگەر زراری
6- یاسین عومەر
7- غازی محەمەد
8- هومایۆن ساحیب
نوێترین دەقی شیعری
د. مەریوان وریا قانع
ئیسماعیل حەمە ئەمین
فەرەیدون سامان
نوێترین چیرۆکی
ئارام کاکەی فەلاح
فەروخ نیعمەتپوور
دیدارێک تایبەت بە مامۆستا هەژار موکریانی
دیدارێکی پڕ زانیاری دەربارەی ئەلیف شەفەق
هەر لەم ژمارەدا مەلەفێکی تایبەت بە نووسەر و ڕۆماننووس (بەیان سەلمان) ئامادەکراوە. ئەمانە و چەندین بابەتی نووسراو بابەتی وەرگێڕانی جوان و شیاو لە چەندین زمانی زیندووی دونیاوە، هەر لەم ژمارەیەدا دەکەوێت بەر دیدی خوێنەران.
شاخەوان سدیق دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شێوەکاری لە ماڵپەڕ و گۆڤارە ئەدەبییەکان وەک نووسەر و سەرنووسەر کاری کردووە و تا ئەم کاتە 11 کتێبی لە بواری ئەدەب و ڕەخنەی ئەدەبی و شێعر و چیرۆک بڵاو کردۆتەوە. سەرنووسەری پاشکۆیێکی هەفتانەی ئەدەبی بووە لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی. سەرنووسەری گۆڤارێکی ئەدەبی-وەرزی بووە کە دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە دەری کردووە بە ناوی گۆڤاری باران و ئێستاش سەرنووسەری گۆڤاری وانەرە کە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت دەریدەکات.