بەشداریی داوەرانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا
حوزهیران 01, 2021 06:19 Asia/Tehran
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا باسی بەشداریی داوەرانی ئێرانیی کردووە لە کێبەرکێکانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ٢٠٢١ی ئاسیا .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە پێی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ، «بیژەن حەیدەری» وەکو داوەرو «عەلیڕەزا ئیڵدروم» وەکو ھاریکاری داوەر بۆ چالاکی نواندن لەم گروپەدا ھەڵبژێردراون.
کێبەرکێکانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ٢٠٢١ی ئاسیا . لە ٢٤ی ژوئەن ھەتا ٩ی ژولای واتە سێھەم ھەتا ھەژدەھەمی پوشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی بە میواندارەتیی تیلەند بەڕێوە دەچێت.