حوزه‌یران 03, 2021 15:31 Asia/Tehran
  • زۆرانبازێکی بۆکانی بانگێشتی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی تازەلاوان کرا

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بۆکان وتی: «ئارمان موحەممەد تەختی» زۆرانبازی ئازادی تازەلاوانی خەڵکی ئەم شارستانە لە لایەن کادێری تەکنیکی بۆ سێھەمین قۆناغی ئۆردووی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی تازەلاوان کە بە مەبەستی بەشداری لە کێبەرکێ جیھانییەکانی ھەنگاریا لە شاری ورمێ بەرپا دەکرێت، بانگێشتن کرا.

«سولەیمان سوارە» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم خولە لە ماوەی ڕۆژانی ١٧ ھەتا ٢٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ، وتیشی: ئەم ئوردووە بە سەرپەرشتیی ڕاھێنەر «موحەممەد تەڵایی»و لەژێر چاودێریی ڕاھێنەری باڵا «مەسعود واحیدی»و ڕاھێنەران «جەلال لەتیفی»، «سەعید ئەحمەدی»،«عەلیڕەزا شێخ ڕەیحانی»و بە سەرپەرشتیی «ڕەزا جەبباری» بەرپا دەکرێت.

وتیشی: کێبەرکێکانی زۆرانی تازەلاوانی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەرواری ٢٨ی پوشپەڕ ھەتا ٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لە شاری بوداپێستی ھەنگاریا بەرپا دەکرێت.

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بۆکان وتیشی: ئەم وەرزشوانەی بۆکان لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام لەگەڵ «ئەبولفەرڵ یارئەحمەدی» لە لوڕستان، «حسەین موفیدی» لە تاران و «سەیید ئاریەن سەججادی» لە پارێزگای مازەندەران کێبەرکێ دەکات.

سەرپەیڤ